سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من
ئه‌لبۆمی وێنه‌کان :: ماڵپه‌ره كورديه‌كان:: :: باور كورد:: :: مه‌كۆی ياريگا:: :: مه‌کۆی ڕۆژ:: ::باگراوندی ماڵپه‌ڕ بگۆڕه ::
ژماره‌ی سه‌ردان
كوره ي عه ره بي
یاریگا
ئه‌زمڕ سپۆرت
که‌ناڵی سپۆرت
ئاوينه سبورت
های كوره
:: به‌سته‌ری به‌سود ::

:: به‌رنامه‌ی به‌سود::


HEMN
– ساوپاولۆ ... شه‌ش جامی به‌ده‌ست هێناوه له ساڵه‌کانی (1977 - 1986 - 1991 - 2006 - 2007 - 2008)
2 – پالميراس ... چوار جامی به‌ده‌ست هێناوه له ساڵه‌کانی (1972 - 1973 - 1993 - 1994)

تاتۆ .......ڤیستیڤاڵه یان گه‌یاندنی نامه‌یه؟
وه‌ك ده‌ركه‌وتووه.له‌ئێستادا و له‌یاریگاكانی ئه‌وروپیدا ،دیارده‌ی تاتۆ له‌سه‌ر له‌شی یاریزانه‌كانی تۆپی پێ زیادی كردووه،ئه‌م دیارده‌یه به‌جۆرێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر دێته به‌رچاو،چونكه پێتر یاریزانه‌كان به‌له‌ش و لارێكی پڕ ماسولكه‌ی وه‌رزشیه‌وه داهاتنه به‌رچاو.

هه‌ڵبژارده‌كانی تۆپی پێ ی جیهان سه‌رجه‌میان به‌نازناوێكه‌وه له‌یاریه‌كان و جامه‌كانی جیهاندا ناسراون و هه‌ریه‌كه‌یان نازناوێكیان هه‌یه.ئه‌م نازناوانه بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردانه به‌هۆی ئه‌وه‌وه دێت ئه‌و وولاَته هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌و نازناوه‌یان به‌هۆی ڕووداوێكه‌وه یان به‌هۆی كارێكه‌وه كه‌ئه‌و وولاـَه‌ی پێناسراوه به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه.هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و ئه‌رجه‌نتین له‌ئه‌مریكای به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاری سه‌ما زۆر به‌ناوبانگه هه‌ریه‌كه‌یان نازناوێكیان بۆ سه‌ماكه‌یان ده‌ستنیشان كردووه به‌ڕازیلیه‌كان پێ ی ده‌ڵێن سامبا و ئه‌رجه‌نتینیه‌كانیش پێی ده‌ڵێن تانگۆ.ئیسپانیاش نازناوی ماتادۆری هه‌یه واته جه‌نگاوه‌ر ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ی كه‌به‌رگریان له‌و وولاَته كردووه و ئێستاش به‌رگری لێده‌كه‌ن.به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌یابان نازناوی سامورایان هه‌ڵبژاردووه كه‌ئه‌میش
درێژه‌ی بابه‌ت...
ڕۆناڵدۆ له‌گه‌ڕه‌كێكی هه‌ژار نشین به‌ناوی ( بینكۆ ریباری) ئه‌و كه (لویس نازاریۆ دالیما )كه‌ناسراوه به(ڕۆناڵدۆ) تیایدا گه‌وره‌بووه ئه‌م گه‌ره‌كه به‌شێكه له‌شاری ( ریودیلمانیروی) ووڵاتی به‌رازیل , ڕۆناڵدۆ له سێبته‌مبه‌ری ساڵی 1976له‌دایك بووه, یه‌كه‌م یاری كه‌ئه‌م یاریزانه به‌شداری تیاكردبێ ,ته‌مه‌نی ته‌نها 14ساڵ بووه. له‌سه‌ره‌تای ژیانی وه‌كو یاریزان له‌یانه‌ی( كرۆزێرو) توانی له‌كۆی 60 یاری كه ئه‌نجامی داوه له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌دا.توانی له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا 58 گۆڵی بۆ ئه‌م یانه یه تۆماربكات. به‌و ژماره‌ی گۆڵانه كه‌ڕۆناڵدۆ تۆماری كرد. ده‌رگا ی ناودارێتی له‌ڕووی ئه‌م یاریزانه كرایه‌وه. كه زۆربه‌ی یانه‌كانی جیهان ئاواته‌خوازی تواناكانی ئه‌م یاریزانه بوون,
له‌مارسی ساڵی 1994دا بۆیه‌كه‌مجار به‌شداری كرد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل كه دژ به هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ئه‌نجامیان دا. دوای ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی كه پیشانی دا زۆر له جه‌ماوه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی سامبا پێیان وابوو كه‌دوای ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگ بیلی ته‌نها ڕۆناڵدۆ هاتووه له‌جیهاندا .

دوای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی یانه به‌هێزه‌كانی ئه‌وروپا هه‌وڵی كڕینیان ده‌دا، بۆ دواجار ڤارگاسی به‌رگریكاری یانه‌ی فیرۆنتینا له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینته‌ردا ڕێكه‌وتوه كه دوای كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به‌نزیكه‌ی 20 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌یه‌وه بكات.
ئاژانسه‌كان: ماڵپه‌ری تۆتۆ مێركاتۆی ئیتاڵی تایبه‌ت به‌گواستنه‌وه‌ی یاریكه‌ران له‌هه‌واڵێكیدا بڵاویكردۆته‌وه كه یانه‌ی فیرۆنتینا‌و ئینته‌ر گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتن بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤارگاس له‌هاوینی داهاتودا، هه‌واڵه‌كه باس له‌وه‌ده‌كات كه ئه‌و بۆنده هیچی نه‌ماوه بۆ ئیمزاكردن، هه‌رچه‌نده چه‌ند خاڵێك هه‌یه كه هه‌ردوو یانه‌كه له‌سه‌ری ڕێكنه‌كه‌وتون، به‌ڵام هه‌موو سه‌رچاوه‌كان باس له‌كۆتایی هێنانی ده‌كه‌ن به‌نزیكترین كات.
یانه‌ی فیرۆنتنیا نرخی ئه‌م یاریكه‌ره‌ی به 25 ملیۆن یۆرۆ دیاری كردوه، به‌ڵام ئینته‌ر ده‌یه‌وێت به 20 ملیۆن‌و یاریكه‌رێك ئه‌و یانه‌یه رازی بكات، هه‌رچه‌نده یانه‌كانی ریاڵ مه‌درید‌و یۆڤانتۆس زۆر هه‌وڵی كڕینی ڤارگاسی 26 ساڵیان دابوو، به‌ڵام هه‌وڵی زۆری ئینته‌ر‌و خۆشه‌ویستی ئه‌م یاریكه‌ره بۆ خولی ئیتاڵی، واده‌كات كه ڤارگاس بچێته ئینته‌ره‌وه.

ئاژانسه‌كان: دێگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنای راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین، هه‌ستا به‌ئاشكراكردنی پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ یاری دۆستانه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی هایتی، كه بڕیاره له‌پێنجی مانگی داهاتوودا به‌ڕێوه‌بچێت. راهێنه‌ری ناوبراو ئه‌و یاریكه‌رانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی یاری ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌م یارییه دۆستانه‌یه پشتگوێی خستن‌و ته‌نها پشتی به‌ستووه به‌یاریكه‌ره‌كانی خولی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی.
پاش حه‌وت ساڵ دابڕان له‌ریزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، جارێكی تر ئه‌رێل ئۆرتێگای یاریكه‌ری یانه‌ی ریڤه‌رپلێت په‌یوه‌ندی به‌هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین كرده‌وه، كه له‌ساڵی 2003وه یاری بۆنه‌كردووه. له‌م باره‌یه‌وه ئۆرتێگای ته‌مه‌ن 36 ساڵ ده‌ڵێت "من سوپاسی مارادۆنا ده‌كه‌م، من پێموابوو گه‌رانه‌وه‌م بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین ئه‌سته‌مه، به‌ڵام یاریكردنم بۆ ئه‌رژه‌نتین باشترین كاره كه له‌كاروانی وه‌رزشیمدا ئه‌نجامم دابێت، شانازی ده‌كه‌م به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌م".

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی به‌كرانه ده‌ره‌وه‌ی به‌رشه‌لۆنه خۆشحاڵه.
له‌میانی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی رایگه‌یاند كه خۆشحاڵه به‌وه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كرایه ده‌ره‌وه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
یاریزانی ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه به‌هۆی سه‌رنه‌كه‌وتنی یانه‌كه‌ی له‌و خوله‌دا خوازیاری ئه‌وه‌بووه به‌رشه‌لۆنه‌ش نه‌گاته یاری كۆتایی.
وتیشی "نه‌بوونی ریاڵ مه‌درید له‌سانتیاگۆ بێرنابیۆ بۆ یاری كۆتایی، وای لێكردم ئاره‌زووی ئه‌وه بخوازم به‌رشه‌لۆنه‌ش بێ به‌ش بێت له‌وه، بۆیه ئێستا زۆر خۆشحاڵم كه ئه‌و خواسته‌م هاته‌دی."
له تازه‌ترین ڕیزبه‌ندی یه‌كێتی تۆپی پێ ی جیهانی (FIFA) بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان ، هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل سه‌ركه‌وت بۆ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان.
له نوێ ترین ڕیزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان بۆ مانگی (4/2010) هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له پێشه‌نگی ئه‌و ڕیزیه‌ندیه‌دا دێت به كۆكردنه‌وه‌ی (1611) خاڵ و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا دابه‌زییه پله‌ی دووه‌م به كۆكردنه‌وه‌ی (1565) خاڵ و هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگالیش له پله‌ی چواره‌مه‌وه سه‌ركه‌وت بۆ پله سێهه‌م به كۆكردنه‌وه‌ی (1249) خاڵ و هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵندا دابه‌زی بۆ پله چواره‌م به كۆكردنه‌وه‌ی (1221) خاڵ و هه‌ڵبژارده‌كانی ئیتاڵیا و ئه‌ڵمانیا له پله‌كانی پێنجه‌م و شه‌شه‌مدا مانه‌وه ، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌كانی ( ئه‌رجه‌نتین و ئینگلته‌را) له پله‌كانی حه‌وته‌م و هه‌شته‌م دێن و هه‌ڵبژارده‌ی
یانه‌ی فیۆرنتینای ئیتاڵی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه له وه‌رزی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانان بۆندێك له‌گه‌ڵ یاریزانی به‌ڕازیلی و هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی لیۆنی فه‌ڕه‌نسی (ئیدیرسۆن) ئیمزا بكات و بیهێنێته ڕیزی یانه‌كه‌یه‌وه .
ڕۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا بلاَویانكرده‌وه كه به‌رپرسانی یانه‌ی فیۆرنتینا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له هاوینی ئه‌مساڵدا و له كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای هاتن و چوونی هاوینه‌ی یاریزانان یاریزانی به‌ڕازیلی و هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی لیۆن (ئیدرسۆن) په‌لكێشی یانه‌كه‌یان بكه‌ن .
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌كان ئاشكرایان كرد كه به‌رپرسانی یانه‌ی فیۆرنتینا گرنگیه‌كی زۆر به یاریزانی ناوبراو ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت له هاوینی داهاتوودا به هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت ئه‌و یاریزانه به‌ڕازیلیه بهێننه ڕیزه‌كانیانه‌وه چونكه یانه‌كه‌یان له وه‌رزی داهاتوودا پێویستیه‌كی زۆری به یاریزانێكی وه‌كو ئیدیرسۆن ده‌بێت .
جی ی باسه هه‌ریه‌كه له یانه‌كانی (ئه‌نته‌رمیلان و یۆڤانتۆس و میلان و ناپۆلی) ئیتاڵی و (ئه‌تڵه‌تیكۆمه‌درید و ڤیاڕیاڵ) ی ئیسپانی گرنگی به‌و یاریزانه ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت بیهێننه ڕیزی یانه‌كه‌یانه‌وه .
شایه‌نی باسه ئیدرسۆنی ته‌مه‌ن 24 ساڵ وه‌رزی 2008 به‌بڕی 14 ملیۆن و 500 هه‌زار یۆرۆ له ڕیزی یانه‌ی نیسی فه‌ڕه‌نسیه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی لیۆنه‌وه كرد و بۆنده‌كه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌دا وه‌رزی 2012
یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی چاودێری یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر و به‌رگریكاری یانه‌ی گلاَسكۆ ڕینجه‌رزی سكۆتله‌ندی (مه‌جید بوگره) ده‌كات و ده‌یه‌وێت له وه‌رزی داهاتوودا گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رگریكاره ئیمزا بكات و په‌لكێشی یانه‌كه‌ی بكات .
ڕۆژنامه‌ی "ده‌یلی ڕیكۆرد" ی سكۆتله‌ندی بلاَوینكرده‌وه كه یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی به نیازه له هاوینی داهاتوودا گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ مه‌جید بوگره‌ی به‌رگریكاری جه‌زائیری یانه‌ی گلاَسكۆ ڕینجه‌رز ئیمزا بكات و بیهێنێته پێكهاته‌ی یانه‌كه‌یه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی داهاتوودا سوود له هێز و تواناكانی وه‌ربگرن .
هه‌روه‌ها ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ئاشكراشی كردووه كه یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكی داهاتوودا نێردراوێكی یانه‌كه‌ی ده‌نێرێت بۆ سكۆتله‌ندا بۆئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه چاودێری ئه‌و یاریزانه بكه‌ن و له كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای هاتن و چوونی هاوینه‌ی یاریزاناندا گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ ئیمزا بكه‌ن .
له‌و باره‌یه‌شه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی مه‌جید بوگره هه‌موو ئه‌و هه‌والاَنه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه و ڕاشی گه‌یاندووه كه ڕاهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ (ڕافائێل بینیتز) به هێز و تواناكانی ئه‌و یاریزانه زۆر سه‌رسامه و ده‌یه‌وێت له وه‌رزی داهاتوودا له ڕیزی یانه‌كه‌ی یاری پێ بكات .
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت مه‌جید بوگره توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی له خولی سكۆتله‌ندی و خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی زۆر به‌رز پێكه‌ش بكات و ببێته جێگه‌ی سه‌رنجی زۆربه‌ی یانه به‌هێزه‌كانی ئه‌وروپا .
شایه‌نی باسه مه‌جید بوگره‌ی ته‌مه‌ن 27 ساڵ له پێشتردا له ڕیزی یانه‌كانی (گانگۆن) ی فه‌ڕه‌نسی و (كریوی ئه‌ڵكساندرا و شیفیڵد وێنسده‌ی و چاڕڵتۆن ئه‌تڵه‌تیك) ی ئینگلیزی یاری كردووه و وه‌رزی 2008 به‌بڕی 3 ملیۆن و 250 هه‌زار یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ڕیزی یانه‌ی گلاَسكۆ ڕینجه‌رزی سكۆتله‌ندیه‌وه كردووه .
یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی بیر له گواستنه‌وه‌ی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵندا و هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی (ڕافائێل ڤان دێر ڤارت) ده‌كاته‌وه و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ئه‌و یاریزانه په‌لكێش بكاته یانه‌كه‌یه‌وه .
پێگه‌ی ئه‌لكترۆنی "TZ" ی ئه‌ڵمانی بلاَویكرده‌وه كه به‌رپرسانی یانه‌ی بایرن میونخ ده‌یانه‌وێت له وه‌رزی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌دا بۆندێك له‌گه‌ڵ یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی (ڕافائێل ڤان دێر ڤارت) ئیمزا بكه‌ن و بیهێننه ڕیزی یانه‌كه‌یانه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و پێگه ئه‌لكترۆنیه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌رپرسانی یانه‌ی بایرن میونخ له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له ماوه‌ی داهاتوودا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ڤان دێر ڤارت گفتوگۆ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی یاریزانی ناوبراو له وه‌رزی داهاتوودا بۆ ڕیزی یانه‌كه‌یان.
پێگه‌ی ئه‌لكترۆنی "TZ" ی ئه‌ڵمانی ڕاشی گه‌یاند كه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ڕاهێنه‌ری هۆڵندی یانه‌ی باڤاری (لویس ڤان گال) چاوی بڕیوه‌ته ڤان دێر ڤارت و له هێز و تواناكانی ئه‌و یاریزانه زۆر ڕازییه ، بۆیه داوای له به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه كه هه‌وڵێكی ته‌واو بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی داهاتوودا ئه‌و یاریزانه په‌لكێشی یانه‌كه‌یان بكه‌ن .
جێ ی باسه بێجگه له یانه‌ی بایرن میونخ هه‌ریه‌كه له یانه‌كانی (لیڤه‌رپوڵ) ی ئینگلیزی (گه‌ڵه‌ته‌سه‌رای و فه‌نه‌رباخچه) توركی و (ناپۆلی و جه‌نه‌وا و ڕۆما) ی ئیتاڵی و (ڤێرده‌ربرێمن) ی ئه‌ڵمانی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ده‌ده‌ن .
شایه‌نی باسه ڕافائێل ڤان دێر ڤارتی ته‌مه‌ن 27 ساڵ وه‌رزی 2008 به‌بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ له ڕیزی یانه‌ی هامبۆرگی ئه‌ڵمانیه‌وه په‌یوه‌ندی به ڕیزی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه كرد و بۆنده‌كه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه وه‌رزی 2013 كۆتایی پێدێت .
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه له وه‌رزی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزاناندا بۆندێك له‌گه‌ڵ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا و به‌رگریكاری لای چه‌پی یانه‌ی مانچیسته‌ریونایتدی ئینگلیزی (پاتریك ئێڤرا) ئیمزا بكات و په‌لكێشی ڕیزی یانه‌كه‌ی بكات .
ڕۆژنامه‌كانی ئیسپانیا بلاَویانكرده‌وه كه به‌رپرسانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له هاوینی داهاتوودا و له دوای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای هاتن و چوونی هاوینه‌ی یاریزانان به‌رگریكاری لای چه‌پی یانه‌ی مانچیسته‌ریونایتدی ئینگلیزی (پاتریك ئێڤرا) بهێننه ڕیزی یانه‌كه‌یانه‌وه .
ڕِۆژنامه‌كانی ئیسپانیا ئاشكراشیان كرد كه به‌رپرسانی یانه‌ی شاهانه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مانچیسته‌ریونایتدی ئه‌ینگلیزیه‌وه بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بۆندی ئێڤرا و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه فه‌ڕه‌نسیه بۆ ڕیزی یانه‌كه‌یان له وه‌رزی داهاتوودا .
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌كان ڕایانگه‌یاند كه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بۆندێكیان به بڕی 23 ملیۆن یۆرۆ ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی یانه‌ی مانچیسته‌ریونایتدی بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ر هاتنی ئێڤرا بۆ پێكهاته‌ی یانه‌كه‌یان .
شایه‌نی باسه پاتریك ئێڤرای ته‌مه‌ن 28 ساڵ وه‌رزی 2006 به‌بڕی 8 ملیۆن یۆرۆ له ڕیزی یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ڕه‌نسیه‌وه چووه ڕیزی یانه‌ی مانچیسته‌ریونایتد و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌شدا وه‌رزی 2012 بۆنده‌كه‌ی كۆتایی پێدێت .

كاتێك ته‌مه‌نم 12ساڵ بوو له‌گه‌ڵ براكه‌مدا كه ته‌مه‌نی 15ساڵ بوو له‌سه‌رشه‌قامه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ندێ هاورێمدا یاریمان ده‌كرد.
كه‌هه‌موویان ته‌مه‌نیان له‌من زۆرتر‌بوو,كه زۆر به‌یان ته‌مه‌نیان 20بۆ30ساڵ ده‌بوو. له‌به‌رئه‌وه من بچووكترین یاریزانی لاو بووم له‌نێوانیاندا.به‌ڵام له منداڵی‌دا دایكم وباوكم زۆر لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵً ده‌كردم ده‌بوایه كاره‌كانی قوتابخانه‌م ته‌واو بكردایه پاشان بچومایه بۆیاری كردن,من زۆر حه‌زم له‌یاری بوو ,به‌ڵام ده‌بوو خۆم له‌كه‌سو كارم بشاردایه‌ته‌وه كاتێك ده‌چووم بۆیاری كردن ده‌نا به باوكمیان ده‌ووت كه‌من چووم بۆ یاری كردن ,هه‌میشه باوكم پێ ده‌ووتم كه خوێندنه‌كه‌م ته‌واو بكه‌م و ه منیش سوپاسی خواده‌كه‌م كه‌توانیم دووكار له‌یه‌ك كاتدا ئه‌نجام بده‌م.,خوێندن و یاری تۆپی پێ كه ئه‌مه خه‌ونی مندالیم بوو ,له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دان به‌وه‌دا ده‌نێم كه هه‌میشه‌به‌خت یاوه‌رم بووه له‌ژیانمدا. هه‌روه‌ها من

بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر یانه‌ی ئیشبیلیا كلیك لێره بكه

بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر یانه‌ی ڤالێنسیا كلیك لێره بكه


